تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی زانایان رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی هه‌بووه له داكۆكیكردن
له چاكه‌ی گشتی و ئاینپه‌روه‌ریی كه سیمای دێرینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانه‌وه
په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، یه‌كێتی زانایان رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی هه‌بووه
له داكۆكیكردن له چاكه‌ی گشتی و ئاینپه‌روه‌ریی كه سیمای دێرینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
كوردستانه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌په‌یامەکەیدا كه ئاراسته‌ی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كردووه رایگه‌یاندووه، "یۆبێلی زێڕینی ساڵیادی
٥٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان له سه‌رجه‌م
زانایان و مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی و خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، رێكخراوی یه‌كێتی زانایان
ئه‌و رێكخراوه چاكه‌خوازه ئاینییه‌یه كه مێژوه‌كه‌ی به‌شێكه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
و رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان، هه‌میشه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی مامۆستایان و زانایانی
ئاینی بووه له كوردستان، رۆڵی پێشه‌نگانه‌شی هه‌بووه له داكۆكیكردن له چاكه‌ی
گشتی و ئاینپه‌روه‌ریی كه سیمای دێرینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه، "مامۆستایانی ئاینی داكۆكیكاری ئاشتی و به‌های باڵا
و به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوناسی تایبه‌تی كوردن له ناو گه‌لانی موسوڵمان، هه‌روه‌ها
پایه‌یه‌كی گرنگن له داكۆكیكردن و پاراستنی ئه‌و فره‌ییه ئاینی و كلتورییه‌ی كه
هه‌زاران ساڵه كوردستانی پێ ناسراوه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی گرنگ و روویه‌كی جوانی ئه‌زموونی
شارستانیانه‌ی گه‌له‌كه‌مانه".