به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌خشته‌یه‌كدا
زانیاری وردی له‌باره‌ی توشبوانی كۆرۆنا و چاكبوان و گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو دوێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و به‌پێی خشته‌كه‌ش، زۆرترین
نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن داخڵكراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌رۆژی 1ی مانگی (كانونی دووه‌م/١)ی ئه‌مساڵ تاوه‌كو رۆژی
٢٠ی مانگی (ئه‌یلول/٩)ی ٢٠٢٠، له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی هه‌زار و ٦٨ توشبوی
كۆرۆنا داخڵكراون، ٢٢٩ توشبویان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٤١ كه‌سیشیان چاكبونه‌ته‌وه.
ته‌ندروستی سلێمانی رونیكردوه‌ته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ی
ئاسا ١٣٨ توشبو داخڵكراون، ٥٩یان چاكبونه‌ته‌وه، ٧٢ توشبوشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه،
له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ ١٠٥ توشبو داخڵكراون، ٤١ كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و ٧٣
كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن ٥٤١توشبو داخڵكراون،
٤٨٦ كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و ٦٨ كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر والی به‌گ ٢٨٤ توشبو داخڵكراون، ٢٥٥ كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه
و ١٦ كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم، تائێستا له هه‌رێمی كوردستان ٤١ هه‌زار و ٧٣٢ كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٦ هه‌زار و ٩١٢ كه‌س
چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زار و ٥٣٦ كه‌سیش گیانیان
له‌ده‌ستداوه.