مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مڕۆ
دووشه‌ممه رایگه‌یاند، فره داهاتی و هه‌مه‌جۆریی پرۆژه‌ی ئابوری بۆ هه‌رێمی
كوردستان گرنگییه‌كی ستراتیژی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه توانا و سه‌رمایه‌یه‌ك
هه‌یه كه له ئایینده‌دا ببێته خاوه‌نی ژێرخانێكی ئابوری په‌ره‌سه‌ندوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری
سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ مسته‌فا سه‌ید قادر له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشوازی
له میخال سڤۆبۆدا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك كرد و له‌دیدارێكدا به وردیی باسیان
له بارودۆخی گشتی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیه دو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌رێمی
كوردستان و كۆماری چیك كرد، هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیان و لێكه‌وته
ئابورییه‌كانی ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، مسته‌فا سه‌ید قادر باسی
له پرۆسه‌ی چاكسازی به گشتی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هێزێكی دامه‌زراوه‌ییدا كرد، كه له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان بۆ فراوانكردن و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی
داهات بێت، به جۆرێكیش كه نه‌وت و گاز ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی
هه‌رێم نه‌بێت.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
فره داهاتی و هه‌مه‌جۆریی پرۆژه‌ی ئابوری بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی ستراتیژی
خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی كه هه‌رێم ئه‌و توانا و سه‌رماییه مرۆییانه‌ی تێدایه
كه له ئایینده‌دا ببێته خاوه‌نی ژێرخانێكی ئابوری په‌ره‌سه‌ندوو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ئه‌زمونی كۆماری چیك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌كته‌ره‌كانی
پیشه‌سازی و ئابوری و كشتوكاڵ و خوێندن و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و دروستكردنی
به‌نداوی بچوك كه یارمه‌تی ئیداره‌دانی باشتری ئاو ده‌دات و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی
داهات شایه‌نی ئه‌وه‌ن به هه‌ند وه‌ربگیرێن.
له به‌رامبه‌ردا میخال سڤۆبۆدا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی
پیشاندا بۆ هاوكاریكردن و پێشكه‌شكردنی راوێژ له‌و بوارانه‌دا له پێناو
فراوانكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و هێنانه‌كایه‌ی
پلانی هه‌مه چه‌شنه‌یی ئابوری و بوژانه‌وه‌ی سه‌كته‌ره جیاوازه‌كانی ئابوری له
هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌قامگیری دۆخی سیاسی له ناو هه‌رێم و په‌یوه‌ندی
هه‌رێم له‌گه‌ل به‌غدا فاكته‌رێكی گرنگه و یارمه‌تی هێنانه‌دی ئامانجێكی ستراتیژی
یه‌كگرتو ده‌دات.
كونسوڵی گشتی كۆماری چیك ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند،
چه‌ندین پرۆژه له سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و ئاوه‌دانكردنه‌وه
و كۆمه‌كی ئاواره‌كان له هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی جیكه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامدراوه و به‌رده‌وام ده‌بن له یارمه‌تیدانی
هه‌رێمی كوردستان له‌و بوارانه‌دا.