فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆكێکی نوێی هەڵبژارد

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ دووشەممە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (گوڵستان سەعید)ی وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنەکە هەڵبژارد.

گوڵستان سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو پرسە بە (BMC) راگەیاند، "ئەمڕۆ لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژاردنەکە کراوە بەسەرپەرشتی ژوری پەرلەمان و ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆی پەرلەمانتارانیش لەوێ ئامادەبوون، هەڵبژاردنەکەش بەبەرچاوی سەرجەم فراکسیۆنەکان بەرێوەچووە.

روونیشیکردەوە، نە دابەشبوون بوون نە شتێکی لەو جۆرە، دەنگدانێکی زۆر دیموکراسیانە بووە، من و دابان محەمەد هەریەکەمان شەش دەنگمان بەدەستهێناوە، بەپێی دەستوری بزوتنەوەی گۆڕانیش ئەگەر ژن و پیاوێک بۆ پۆستێک کاندید بوون "ئەفزەڵییەت" زیاتر بۆ ژنەکەیە".

وتیشی، لە ئێستادا من وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوم، بە کۆی شەش دەنگ کە پێشتر شێوازەکەیم روونکردەوە.

سەبارەت بە ناڕازیی دابان محەمەد کە پێشترو لە دوای عەلی حەمە ساڵح دیاریکرا بۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکە ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، "لە هەموو شوێنێک کۆمەڵێک پەیڕەو دەستوری تایبەت بە خۆی هەیە پێویستە پێوەی پابەند بیت، وەکو بزوتنەوەی گۆڕانیش دەستورێکی تایبەت بە خۆمان هەیە کە پێویستە سەرجەم هەڵسوراوانی گۆڕان پێوەی پابەند بێت.

سەبارەت بەوەی فراكسیۆنەكەیان بووەتە دوو بەشەوە، پێنج پەرلەمانتاریان  دەنگیان بە ئەو داوە وەك سەرۆكی نوێی فراكسیۆن هەڵبژاردووە، بەڵام حەوت پەرلەمانتارەكەی دیكەی هەر دابان محەمەد، سەرۆكی ئێستای فراكسیۆن بەسەرۆك دەزانن، جەختیکردەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستییەوە نە فراکسیۆنی گۆڕان بووە بە دوو بەشەوە نە رێژەی دەندانەکەش بەوجۆرە بووە، چونکە چۆن دەکرێت دابان محەمەد ٧ دەنگ بێنێت من ٥ بەڵام من دیاریبکرێم بە سەرۆکی فراکسیۆن لە هیچ پرۆسەیەکی دیموکراتی شتی لەو جۆرە جێگای نابێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا