یەکگرتوو لە حکومەتی خۆجێی دهۆک دەکشێتەوە

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی نێوانیان، یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەتی خۆجێی دهۆک دەکشێتەوە.

سەباح باپیری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک رایگەیاندووە، پارتی یەکگرتووی ئاگادارکردووەتەوە دەستبەرداری پۆستەکانیان بن لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک.

روونیشیکردەوە، رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٦یان لەگەڵ پارتی هەڵوەشاوەتەوە، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارانی یەکگرتوو ئیمزایان بۆ بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان کردووە.

یەکگرتوو خاوەنی ١٨ پۆستە لە پارێزگای دهۆک و بڕیارە دوای جێهێشتنیان پارتی پۆستەکان پڕ بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا