سەرۆکی قوبرس رایدەگەیەنێت رووبەڕووی داگیرکارییەکی نوێی تورکیا بوونەتەوە و داوا دەکات سەروەری خاکەکەی بپارێزرێت.
نيكوس ئاناستاسيادس، سەرۆکی قوبرس، لە وتارێکیدا کەلە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشی کرد رایگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی داگیرکارییەکی نوێی تورکیا بووەتەوە.
ئاشکراشی کردووە، شکاندنی سنووریە ئاوییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە شکاندنی رێسا نێودەوڵەتییەکانە.
داوایشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، سەروەری خاکەکەی لە داگیرکاری تورکیا بپارێزێت.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، لە کۆبونەوەیەکدا دۆخی پەیوەندییەکانی هەریەکە لە یۆنان و قوبرس لەگەڵ تورکیا تاووتوێ کرد.
دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان لە رەفتارەکانی تورکیا دەربڕیوە.