پیاوێک لە ناوچەی داغستان، لەماوەی پێنج کاتژمێردا ١٠ کیلۆ لە کێشی لەشی کەم دەکات و ناوی دەچێتە کتێبی گینزەوە.
سایتی سپۆتنیکی رووسی بڵاویکردووەتەوە، پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵی روسی لە ناوچەی داغستان بە ناوی باهاما ئیغۆبۆڤ، بە راکردنێکی هاوسەنگی پێنج کاتژمێری ١٠ کیلۆ لە کێشی لەشی کەمیکردووە.
ئاشکراشی کردووە، تەواوی پشکنینە تەندروستییەکان بۆ پیاوەکە کراوە، و ئەنجامەکانی زۆر باش بووە.
لە ئێسداتە ناوی پیاوەکە بۆ کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان نێردراوە و لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی وڵاتەکەیەوە خەڵاتکراوە.