ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێرەوە

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی پێویست ناکات سەردانی بەغداد بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی رۆتین هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صورة قيد) دەستبەكاربووە و لەمەودوا ھاووڵاتییان بۆ ئەم مەبەستە ناچنە بەغدا و لە ھەولێر كارەكانیان رایی دەكرێت.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی ھەولێر:

بە مەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی و راستی و دروستی/ صورة قيد) لە رێكەوتی 16/9/2020 دەستبەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان پێشتر پێویست بوو سەردانی بەغدا بكەن لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانی خۆشەویست.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا