پەرلەمانتارێکی گۆڕان هۆکاری دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان ئاشکرا دەکات

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی گۆڕان هۆکاری دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان، بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، جاری یەکەم ئامادەکاری بۆ نەکراوە  و بەبێ ئامادەبوونی ژووری هەڵبژاردنەکان ئەنجام دراوە.

 

شاخەوان رەئوف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان  لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، جاری رابردوو کە هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان بەرێوەچوو، پرۆسەکە ئامادەکاری بۆ نەکرابوو و ژووری هەڵبژاردن ئامادەییان نەبوو تێیدا، بۆیە بە بڕیاری بزووتنەوەکە دوێنێ جارێکی دیکە هەڵبژاردنەکەمان کردەوە  و دوو هاوڕێمان بەشداریان تێدا کرد.

 

ئاشکراشی کرد، لە کۆبوونەوەی ١٣ی ئەم مانگەی خانەی راپەڕاندن بڕیاردرا هەڵبژاردنی فراکیسۆنی گۆڕان بەڕێوەبچێت، بۆیە ئێمە دوێنێ هەڵبژاردنەکەمان بە ئاگاداری ژووری هەڵبژاردن کرد، دوو هاوڕێی ئێمە(گوڵستان سەعید-دابان محەمەد) بەشداریان تێدا کرد، هەردووکیان بە بەدەستهێنانی شەش دەنگ یەکسانبوون، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئێمەش، گەر دوو کەس خۆیان کاندید بکەن و دەنگەکانیان یەکسان بێت و یەکێک لە کاندیدەکان ژن بێت، ئەو بە براوە هەژمار دەکرێت.

جەختیلەوەشکردەوە، هەریەکە لە ئاشنا عەبدولقادر، وەک جێگر و جەلال محەمەدیش وەک بڕیاردەری فراکسیۆن هەڵبژێردران.

 

لەدوای ئەوەی ٢٨ی ئاب، عەلی حەمەساڵح دەستی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کشاندەوە، حەوتی ئەم مانگە، فراکسیۆنی گۆڕان لە هەڵبژاردنێکدا دابان محەمەدی وەک سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان هەڵبژارد، و هاوکات دوێنێ دووشەممە ٢٢ی ئەیلول جارێکی دیکە هەڵبژاردن کرایەوە  وگوڵستان سەعید وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنەکە دەستنیشانکرا.

 

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا