"پێم سەیرە بژاردەی خوێندنی ئەلیکترۆنی خراوەتە روو لە کاتێکدا ٢٠٪ی هاوڵاتیان ئینتەرنێتیان نییە"

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

سەبارەت بە دەستپیکردنەوەی دەوام بەشێوەی ئاویتە ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، "پێم سەیرە لەسەر کام بنەمایە خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ گەیاندنی پەروەردەیەکی تەندروست خراوەتە ڕوو لە کاتێکدا ٢٠٪ی کۆی دانیشتوانی هەرێم هێلی ئینتەرنێتی نیە".

راهی رەهبەر ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، " لە هەرێمی کوردستان ٦٣٪ی هاوڵاتیان ئامێری کۆمپیتەر و ئای تی نییە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لە هەرێمی کوردستاندا  ٢٠٪ی کۆی دانیشتوانی هەرێم هێلی ئینتەرنێتی نیە".

ئەوەشی خستەڕوو، "پێم سەیرە لەسەر کام بنەمایە خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ گەیاندنی پەروەردەیەکی تەندروست خراوەتە ڕوو لە کاتێکدا ئەمە ژیانی هاوڵاتیان بێت".

ئەمەش دوای ئەوە دێت بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ئاوێتە دەستیپێکردووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای بەشێک لە خوێندکاران دروستکردووە، هەندێک بەشی زانکۆکانیش وەک هەڵوێست وەرگرتنێک بەرامبەر ئەم شێوازی خوێندنە بایکۆتی کلاس ڕوومەکانیان کردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تا کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیی ناو کەمپس ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەوام بەشێوەی ئۆنلاین و ئاوێتە ناکەن.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا