بەهۆی بەستنی پێوەری نوێی کارەبا سبەی بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی بەرانان بێ کارەبا دەبن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (به‌رانان) ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ى كه پێوه‌ریان بۆ نه‌به‌سراوه، ده‌كه‌ونه سەر فیدەرهكانی (٥) و (١٠) و(١١) سبه‌ینێ چوارشەممه ٢٣ی ئەیلول پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (٧ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت.
روونیشیکردووەتەوە، ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.