ئەو کەسانە دەستگیرکران کە دزیان لە منداڵان دەکرد

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەس رادەگەیەنێت کە ١١ مۆبایلیان لە منداڵان دزیوە.

 

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوو كەسی بە رەگەز سوورییان بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) بە تۆمەتی دزینی 11 مۆبایلی زیرەك دەستگیركردووە، كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لە دەست منداڵان دەڕفاند و لێیان دەدزین.

روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و درانە دادگا.

هاوڵاتیانیش ئاگادار دەكەنەوە، هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێكراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات لە شاری هەولێر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا