سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بڕیاریدا سەرجەم پێشکەشکارانی دبلۆمی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن وەربگرێت.
بە گوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو، کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڕیاردراوە سەرجەم پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا(دبلۆمی باڵا)، وەربگیرێن.
ژمارەی پێشکەشکارانی دبلۆمی باڵا لە زانکۆی چەرموو، ٧٥ خوێندکارە و بەم بڕیارە سەرجەمیان مافی خوێندنیان دەبێت لە زانکۆکە.