پسپۆڕێکی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات رایگەیاندووە، "زیادەڕەوییەکی زۆر دەکرێت لەبارەی پەیوەندیی نێوان ترسان لەکۆرۆنا و
مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە، ئەمە ئیجتیهادی کەسییەو بنەمایەکی ئەوتۆی زانستیی نییە".
دکتۆر سەروەر سالار چوچانی پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات
رایگەیاندووە، "زیادەڕەوییەکی زۆر
دەکرێت لەبارەی پەیوەندیی نێوان ترسان لەکۆرۆنا و مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە،
گوایە ترسان هۆکارێکی سەرەکیی مردنە بەکۆرۆنا، ئەمە ئیجتیهادی کەسییەو بنەمایەکی
ئەوتۆی زانستیی نییە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لایەنگرانی ئەم
بۆچونە دەڵێن گوایە نەترسان کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکاتو ئیدی بەسەر
ڤایرۆسەکەدا زاڵدەبیت بەڵام دەبێت بزانین بەهێزیی بەرگریش تاکە بابەتی یەکلاکەرەوە
نییە لە بابەتی زاڵبوون بەسەر کۆرۆنادا، تەنانەت ژمارەیەکی بەرچاوە لەوانەی قورس
کۆرۆنا دەگرن یان پێی دەمرن".
ئەو پسپۆرە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "بەهۆی
کاردانەوەی توندی کۆئەندامی بەرگریو دروستبوونی گەردەلوولێکە لەوەلامی کۆئەندامی
بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسەکە، کە زیانێکی زۆر لەئەندامانی جەستە دەدات و ئەگەر ئەم
تووڕەییەی کۆئەندامی بەرگری کۆنترۆڵنەکرێت، رەنگە پەکخەر و تەنانەت کوشندە بێت!".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "بابەتی
زاڵبون بەسەر کۆرۆنا، ئاڵۆزە و چەندین هۆکاری هەیە، وەکوو لایەنی بۆماوەیی کەسەکە،
سروشت (نەک تەنیا بەهێزیی)ی وەڵامدانەوەی کۆئەندامی بەرگریی کەسەکە بۆ ڤایرۆسەکە،
تەمەنو تەندروستیی گشتیی کەسەکەو چەندین هۆکاری نەزانراوی دیکە".
د. سەروەر سالار چوچانی