ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری رابردوودا، ٦٢٦ توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان ٦٢٦ توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، هاوکات ١٧ توشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان کۆی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٤٢ هەزار کەسی تێپەڕاند. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا