بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی سەبارەت بە کۆتایهاتنی وەرزی هاوین و سەرەتای وەرزی پایز ڕایگەیاند، "لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز بەرزی پلەکانی گەرما کۆتای دێت و سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستپێکی وەرزی بارانبارین".

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (BMC) راگەیاند، "لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز بەرزی پلەکانی گەرما کۆتای دێت و سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستپێکی بارانبارین".

ئەوەشی خستەڕوو، "پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا نزم دەبێتەوە و لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا گۆڕانی درێژی شەو و ڕۆژیش پێچەوانە دەبێتەوە".

سەبارەت بە سەرەتای وەرزی پایز و ئەگەری ڕوودانی بارانبارین لە هەندێک ناوچە ئاشکرایکرد، بەرزی پلەکانی گەرما کۆتای دێت و دەستپێکی سەرەتای وەرزی پایز دەبێت و ئەوەش جار بە جارێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە".

ناوبراو ووتیشی، "پێشبینیەکانی کەش و هەوا زۆر بە خێرای ڕوودەدات و ئەو پێشبینیانەش کە دەکرێت، بەهۆی خێرای گۆڕانەکانەوە زۆر جار دەگۆڕێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا