بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان ١٢یەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و وتەبێژی
بزووتنەوەی ئیسلامیش دەڵێت، "سەرجەم ئامادەکاریەکانیان تەواوکردووە".
د. عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (BMC)راگەیاند، "بۆ
ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە ئەنجومەنی شورا و لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە
كۆبوونەوە ئامادەكارییەكانی كۆنگرەیان تەواو كردووە و و تیایدا سەرجەم ئەندامانی
كۆنگرە پەسەندكران".
ئەوەشی خستەڕوو، " عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری ئێستای
بزووتنەوەی ئیسلامی لەبەرئەوەی رابەری دوو خولە ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە و بەپێی
پەیڕەویش هەر كەسێك دوو خولی تێپەڕاند ناتوانێت جارێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە.
سەبارەت بە ئەو کەسانەی کە خۆیان کاندید دەکەن بۆ ئەو پۆستە
جەختیکردەوە، "تائێستا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە نەكراوەتەوە و هەر
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كە دوو خولی تەواو كردبێت دەتوانێت خۆی كاندید بكات".
لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت كامیل حاجی عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی
بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندید کردووە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕونیکردەوە،
"راستە ئاماژە بەمامۆستا كامیلی حاجی عەلی دەكرێت، بەڵام جارێ زووە بڕیار
بدەین تاكە كاندیدە یان نا".
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیار وایە رۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بزووتنەوەی ئیسلامی
كوردستان ١٢یەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت.