بە ڤیدیۆ... بافڵ تاڵەبانی و نێردەی سەرۆكی ئەمریكا دژی داعش كۆبوونەوە

کوردستان 22/09/2020

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی پێشوازی لە جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كرد.

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئەیلول لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا.

كۆبونەوەكە لە چوارچێوەی سەردانەكەی جەیمس جێفری دێت بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی هەرێم.

دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە سەردانەكەی جەیمس جێفری بۆ هەرێم باس لە هەماهەنگییە بەردەوامەكان دەكرێت، بۆ دڵنیابونەوە لە كۆتاییهاتنی داعش بەیەكجاری لە عێراق و سوریا، هەوڵی گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەستی داعش رزگاركراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا