سەدر لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی بەغدا هاتەدەنگ

عێراق 22/09/2020

Alternate Text

رابەری رەوتی سەدر، لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی سەرناوچەی سەوزی بەغدا هاتەدەنگ و دەڵێت، ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ناوەندە رۆشنبیری و کلتورییەکان لەبەرژەوەندی عێراق نییە".

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی کە بەم دواییانە دەکرێتە سەر ناوەندە رۆشنبیری و کلتورییەکان لەبەرژەوەندی عێراق نییە".

موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری هێرشەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ هۆکاری سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی و دەستێوەردانی دەرەکی لەناوخۆی وڵاتدا.

، رابەری رەوتی سەدر دەشڵێت، ئەگەر ئامانجی ئەم کارانە هەر هۆکارێک بێت عێراق و عێراقییەکان دەخاتە بەردەم مەترسییەکی تەواوەتییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا