کچێکی کورد لە ئیستەنبوڵ لەلایەن پیاوێکی عەرەبەوە بۆماوەی یەک ساڵ زیندانی و وونکراوە

ڕاپۆرت 22/09/2020

Alternate Text

محەمەد رواندزی کەڕۆژنامەنووس وچالاکوانێکی مەدەنی ھەرێمی کوردستانەودانیشتووی وڵاتی تورکیایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری ٢٢⁄٩⁄٢٠٢٠توانی کچێک بەناوی ( ش.ی)تەمەن ٢٥ساڵ کە خەڵکی دھۆکی ھەرێمی کوردستانەولەگەڵ منداڵە یەک ساڵەکەی لەشوقەی پیاوێکی عەرەب کەھاوسەریەتی بەناوی(س.ا)کەسیاسی وبازرگانێکی عیراقیە رزگاربکات کە بۆماوەی یەک ساڵە لەشوقەیەک لەکۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوون لەئیستەنبۆڵ زیندانی کردووە و رۆژانە ئەشکەنجەوئازاری داوەوبەشێک لەلەش وجەستەی کچەکەش لەلایەن پیاوەکەوە سوتێنراوە

ھەمووبەڵگەنامەکانی وەک ناسنامەوپاسەپۆرت وتەنانەت گرێبەستی ھاوسەرگیریشی لێسەندووەوھەروەھا مۆبایلیش  وماوەی یەک ساڵە کەس وکارەکەی بەدوای شوێنی کچەکەیان دەگەڕێن ونادیاربووە کەلەچ وڵاتێکن...

محەمەد رواندزی باس لەشێوازی ئاشکراکردن ودەستگیرکردنی پیاوەکەو رزگارکردنی ئافرەتەکە دەکات دەڵێت دوێنێ کاتژمێر١ نیوەڕۆ ئافرەتەکە توانیویەتی لەڕێگەی کۆنە مۆبایلێکەوە بە فری نامەیەک لەمەسنجەرێکەوە بنێرێت بۆکەس وکاری لەھەولێر و ئەوانیش پەیوەندیان بەئێمەوە کرد ودوای ئەوەی خۆم توانیم کەمێک قسەی لەگەڵ بکەم ودواتر شوێنەکەی بدۆزمەوە وکچەکە داوایکرد رزگاری بکەین منیش وەک ھەرکارێکی مرۆڤانە دەستم بەڕزگارکردنی ئەم کچە کوردە کردوو وخێرا سەردانی ئاسایش وپۆلیسی ئیستەنبوڵم کرد.

 لێرەوە زۆر سوپاسی ئاسایش وپۆلیسی ئیستەنبوڵ دەکەم کەبەڕاستی بەوپەری رێزوخەمخۆریەوە ھاتنەسەرخەت لەگەڵم دواترلەنزیک  سەعات ٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیمان مۆڵەتی چوونە ناوماڵەکە وەربگرین ولەگەڵ ھێزە ئەمنیەکان چووینە شووقەکەوکچەکەومنداڵەکەمان لەشووقە رزگارکرد ودواتر کچەکە لەڕێگەی پۆلیسی ئیستەنبوڵەوە سکاڵای لەسەرپیاوەکە تۆمارکردودووپاتیکردەوە کە ئەشکەنجەی زۆر وزیندانی کراوە بۆماوەی یەک ساڵ.

 پیاوەکەش لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و وابڕیارە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی لەم چەند رۆژە ئافرەتەکە بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان رواندزی زۆر  سوپاسی ھێزە ئەمنیەکانی ئەستەنبۆڵ دەکات کەزۆر دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجام بدەن چونکە بەبێ ئەوان ھیچ شتێکمان پێنەدەکرا...

وێنەکە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەومنداڵەی لەگەڵ دایکی رزگارکرا لەکاتی رایکردنی مامەڵەکانیان بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆھەرێمی کوردستان.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا