بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی لیرەی تورکی
نزمترین ئاستی تۆمارکرد و لە ئێستادا یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ٧ لیرە و ٦٧
کروش، ئەوەش نزمترینە لە مێژووی دراوی ئەو وڵاتەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، پێگەی دۆڤیزی تایبەت بە نرخی
دراو و دراوە بیانییەکان لە تورکیا، بڵاویکردووەتەوە، نرخی لیرە نزمترین ئاستی لە
بەرامبەر دۆلاردا تۆمارکردووە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە حەوت سەد و ٦٧
لیرە.
هاوکات، بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە
سەرەتایی ئەمساڵەوە لیرەی تورکی بە رێژەی ٢٢٪ بەهاکەی لەدەستداوە.
بەهۆی بەردەوامی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی رێژەی گەشتیار
و گرژییەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە، رۆژانە بەهای دراوی ئەو وڵاتە بەردەوامە
لە نزموونەوە.