Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وادەی یەکەم شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

کوردستان

23/09/2020

Alternate Text

پێشبینیکارێکی کەشناسی عێراقی ئاشکرای دەکات، کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەمین شەپۆلی بارانبارینی پایزی ئەمساڵ ناوچەکە دەگرێتەوە.

سادق عەتییە، شارەزای بواری کەشناسی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتایئ هەفتەی داهاتووەوە کە دەکاتە ٢٦ی ئەم مانگە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکەن بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان.

روونیشیکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەمین شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە، بە ناوچەکانی خوارووی عێراقیشەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP