نرخی زێڕ جارێکی دیکە نزمبوونەوەیەکی نوێی لە بازاڕەکانی جیهاندا تۆمارکرد.
خاوەنی زەرەنگەری سەرمەند لە شاری سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ نزمبوونەوەی تۆمارکرد و نرخەکان بەم شێوەیەن:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٠ بۆ کڕین ٣٠٨ هەزار دینار، بۆ فرۆشتن بە ٣٢٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٤ هەزار دینارە و بۆ فرۆشتن بە ٢٧٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک لیرەی عەیارە ٢٢ی دوبەی بۆ کڕین بە ٣٧٧ دۆلارە و بۆ فرۆشتن بە ٣٨٦ دۆلارە