پسپۆڕی زانستی خۆراک هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی له پایز و
زستاندا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، " له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و هاتنی سه‌رما
و سۆڵه له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی پایز و وه‌رزی زستان به‌شێکی به‌رچاو له هاوڵاتیان
دووچاری کێشه‌ی زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ده‌بنه‌وه".
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئه‌ندامی
پڕۆڤیشناڵی کۆلێژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک رایگەیاندووە، "له‌گه‌ڵ
دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و هاتنی سه‌رما و سۆڵه له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی پایز و وه‌رزی
زستاندا به‌شێکی به‌رچاو له هاوڵاتیان دووچاری کێشه‌ی زیاد کێش و قه‌ڵه‌وی ده‌بنه‌وه".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و
قه‌ڵه‌وی له پایز و زستاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، وه‌رزش
نه‌کردن و که‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و ڕۆیشتن به‌پێ و دانیشتن و به سه‌ربردنی
کاتێکی زۆر له ناو ماڵدا".
ئەوەشی روونکردۆتەوە، "خه‌مۆکی وه‌رزی زستان و پایز و تێکچوونی
میزاج ئه‌مه‌ش پاڵ به هه‌ندێ که‌سه‌وه ده‌نێت زیاتر په‌نا بۆ زۆر خواردن بنێنن، هه‌ستکردن به بۆشایی و و دڵته‌نگی و نائومێدی، نووستن بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له پێویست
به به‌رده‌وامی، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کێش".
ئەو پسپۆڕەی زانستی خۆراک ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "له وه‌رزی
زستان بڕێکی زیاتر له‌و خواردن و خواردنه‌وانه ده‌خۆرێت که بڕێکی زۆر وه‌زیان
تێدایه وه‌ک سه‌روپێ ، نۆکاوی پڕ چه‌وری و دوگ و به‌ز، له بەرکردنی جل و به‌رگی
ئه‌ستوور و زۆر که ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی زیادکردنی کێشی ئه‌و که‌سه و به
تایبه‌ت ورگی، نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو چونکه له‌که‌شی سارد که‌متر
هه‌ست به تینیووهتی ده‌که‌یت".
ناوبراو ئەوەشی نوسیووە، "نووستن بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له پێویست
به به‌رده‌وامی، نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه، تایبه‌ت به ڕۆژ که بڕێکی زۆر
ڕیشاڵیان تێدایه و وزه‌یان که‌متر تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندن بە مادده دژه ئۆکسانه‌کان
و ڕێگه‌گرن له زیادبوونی کێش و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بشخورێن
ته‌نها یه‌ک جاره و به شه‌وانه، که‌می ڤیتامین دی، له به‌ر نه‌چوونه به‌ر هه‌تاو".