سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا موچەی مانگانەی ١٦هەزار دۆلارە و دەڵێت"بەشم ناکات"

جیهان 23/09/2020

Alternate Text

بۆرێس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە موچەی مانگانەی نزیکەی ١٦هەزار دۆلارە دەڵێت" بەشم ناکات"

رۆژنامەی زەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بۆرێس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گلەیی لە موچەکەی خۆی هەیە و بە کەمی دەزانێت.

رۆژنامەکە لە زاری هاوڕێیەکی جۆنسنەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە، هەست بە دڵەراوکێ دەکات لەبارەی کرێی دایەنی منداڵەکەی کە موچەکەی بەشی ناکات.

باسی لەوەشکردووە، ماڵەکەی بچوکە و شایەنی ئەو نییە، جگە لەوەی گلەیی لە نەبوونی خزمەتکار کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا موچەی یەک مانگی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەگەیشتە زیادتر لە ٣٧ هەزار دۆلار، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ نیوە زیادتر کەمکرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا