کاتی دەستپێکردنەوەی عەمرە دیاریکرا

جیهان 23/09/2020

Alternate Text

وادەی دەستپێکردنەوەی عەمرە ئاشکراکرا و بڕیارە، رۆژی چواری تشرینی یەکەم مەراسیمی عەمرە دەستپێبکاتەوە.

میدیاکانی سعودیە وادەی دەستپێکردنەوەی عەمرەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکەن، "بڕیاردراوە بەگرتنەبەری ژمارەیەک رێکاری خۆپارێزی بەرامبەر کۆرۆنا  رۆژی چواری تشرینی یەکەم مەراسیمی عەمرە دەستپێبکاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەسەرەتادا گەشتی عەمرە بۆ موسڵمانانی ناوخۆی وڵاتەکە ئاسایی دەکرێتەوە، هەنگاو بە هەنگاو رێگە بەئاساییبوونەوەی مەراسیمی عەمرە بدرێت".

ئەوەش هاتووە، "دەبێت ژمارەی ئەوانەی عەمرە دەکەن دیاریکراوبێت و مانەوەیان لە شوێنەکان و ئەرکە ئاینییەکانیان دەبێت بە رێکاری خۆپارێزی بێت".

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا، رێکاری خۆپارێزی گیرانەبەر سعودیەش لە سەرەتای مانگی ئازارەوە پێدانی ڤیزای بەمەبەستی گەشتی عەمرە راگرت بەڵام ئەمڕۆ بڕیاردراوە جارێکی دیکە مەراسیمی عەمرە دەستپێبکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا