تەندروستی جیهانی؛ پێویستە بەشێوەیەکی یەکسان پێکوتە بەسەر هەموو وڵاتان دابەشبکرێت

تەندروستی 23/09/2020

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پێناو سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ئابوورییەکانی داوا دەکات بەشێوەیەکی یەکسان پێکوتە بەسەر هەموو وڵاتان دابەشبکرێت.

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، "(کۆڤاکس) هەوڵی بەردەستبوونی پێکوتەی کۆرۆنا دەدات، هەوڵدەدات بەشێوەیەکی یەکسان پێکوتە بەسەر هەموو وڵاتان دابەشبکرێت".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "تاکە هۆکاری سەرکەوتنە بەسەر کۆرۆنا و کەمکردنەوەی کاریگەرییە ئابوورییەکانی ئەوەیە پێکوتەی کۆرۆنا بدرێتە ئەو کەسانەی زۆرترین هەڕەشەی کۆرۆنایان لەسەرە".

هاوکات گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتان دەکات هەڵمەتەکانی پکشنینی کۆرۆنا زیاتر بکەن و دەڵێت، "کاتێک پێکوتە بەردەست دەبێت و لە جیهان دابەشدەکرێت و رەوتی ژیان ئاسایی دەبێتەوە، دەستکەوتەکان زۆر لەوە زیاتر دەبن پارە بدرێت".

پڕۆژەی "کۆڤاکس" بە هەماهەنگی لەنێوان رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دامەزراوەی سێپی، رێکخراوی گاڤی، چووەتە بواری جێەجێکردنەوە، کە تێیدا ١٧٢ وڵات و چەند ڤاکسینێکی کاندیدی دژەکۆڕۆنا بەشدارن، پارەیەکی زۆریان کۆکردوەتەوە بەئامانجی گەیاندنی ڤاکسینی دژەکۆڕۆنا بەیەکسانی بۆ هەموو جیهان.

ئامانج لە پڕوژەی کۆڤاکس بریتین لە (پاراستنی مرۆڤایەتی، تێپەڕاندنی باری لەناکاو پەیوەست بە پەتای کۆڕۆنای پاندەمی، بووژانەوەی ئابووری).

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا