پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەشەوی رابردووەوە ئەم گەنجە دیار نەماوە و داواش دەکات هەر کەس زانیاری لەبارەیەوە هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.
عەلی جەمال قەدوروی، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، گەنجەکە ناوی (محمود جەلال کەریم)ە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ پیشەی خوێندکارە و دانیشتووی گەڕەکی ڕوناکی قەزای کەلارە شەوی رابردوو لەکاتژمێر نۆ و سی خولەک لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە .
روونیشیکردووەتەوە، کەسوکاری سکاڵایان هێناوەتە لای پۆلیس و پۆلیسیان لە ونبونی ناوبراو ئاگادارکردەوە، ناوبراو کراسێکی ڕەشی گوڵ گوڵین و کابۆیەکی رەشی کاڵی خەت خەت لەپێیدایە.
داوایشیکردووە، هەرکەس زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە لە رێگەی ژمارە ١٠٤ی کەلارەوە ئاگادارمان بکاتەوە.