ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی بڕیار وایە حکومەت بینێرێت بەشی قەزا و ناحیەکانیش ناکات.
سەرکۆ گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، ئەو ٥٠ملیۆن لیترە نەوتە سپییەی بڕیارە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت زۆر کەمە و تەنانەت بەشی قەزا و ناحیەکانیش ناکات و گەر هەر خێزانێکی کورد بەرمیلێک نەوت وەربگرێت پێویستی بە ٢٥٠ملیۆن لیتر دەبێت.
ئاشکراشی کرد، بڕیارە ئەو نەوتەی بەغداد لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی بکرێت، و سەرۆکی لیژنەکەشمان قسەی لەگەڵ حکومەت کردووە بڕیارە پێش دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین ئەو بڕە نەوتەی کە پێویستە دابین بکرێت.