بەهۆی مەترسی بوونی بۆمبێک تێیدا بورجی ئیڤڵ لە پاریسی فەرەنسا چۆڵکرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئەمنی فەرەنسییەوە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی، مەترسییەکانی بوونی بۆمبێک بورجی ئیڤڵ چۆڵکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، چۆڵکردنی بورجەکە دوای ئەوە هاتووە کەسێک پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و وتویەتی" بۆمبێک لەناو بورجەکەدا هەیە"
تا ئێستا پۆلیسی فەرەنسا راینەگەیاندووە ئایا بەراستی بۆمب لە بورجەکەدا هەبووە یان تەنها دەنگۆیەک بووە.