پزیشکانی میسر هەواڵی دۆزینەوەی مۆبایلێک لە گەدەی نەخۆشێک دەدۆزنەوە.
میدیاکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، پزیشکانی ئەو وڵاتە توانیویانە مۆبایلێک لە گەدەی نەخۆشێک دەربهێنن کە ماوەی حەوت مانگ بووە قوتی داوە.
روونیشیانکردووەتەوە، ئەو گەنجە مۆبایلەکەی بۆ پەیوەندی لەگەڵ هاورێکانی بەکارهێناوە بێ ئەوەی خێزانەکەی پێی بزانن.
دوای نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێری توانراوە مۆبایلەکە لە گەدەی نەخۆشەکە دەربهێنرێت.