٥٤٠ ملیۆن دینار بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخانكرا

کوردستان 23/09/2020

Alternate Text

بەفەرمانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم ٥٤٠ ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخانكرا.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ٥٤٠ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخانكرا.

راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە:

بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (540) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لەتەواوی کوردستان ، بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 ـ 2021.

بەرێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ـ وەزارەتی پەروەردە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا