بەڕێوەبەرایەتیی
گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ پێنجشەممە ٢٤-٩-٢٠٢٠ بەستنی پێوەری زیرەك
لە گەڕەکی (سلێمانى تازه) ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتنى (ئه‌بوبه‌كرى صدیق) كه دەكەونە
سەر فیدەری (٦٠)پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
بەڕێوەبەرایەتیی
گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (سلێمانى تازه)
ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتنى (ئه‌بوبه‌كرى صدیق) كه دەكەونە سەر فیدەری (٦٠) سبه‌ینێ پێنجشە‌ممه ٢٤-٩-٢٠٢٠ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له
كاتژمێر (٧ی به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی
گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد،
ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی
وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە وئاگاداریشیان دەكەینەوە كە لە پێناو
پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان
بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە ."
جێگەی ئاماژەیە
بەستنی پیوەری زیرەك لە شاری سلێمانی بەشیوەیەكی خێرا بەرێوە دەچێت و پرۆژەكەش لەپێناو
نەهێشتنی سەرپێچیەكانی سەر تۆری كارەبایە.