بافڵ تاڵەبانی،
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلول، لە مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی لە سلێمانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد و پەیوەندییەکانی هەردوولا
گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە راگەیەنراوێکدا
نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە،
"لە دیدارێکی نێوان بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، ھاوکێشە سیاسی، سەربازی و ئابوورییەکان
گفتوگۆیان لەبارەوەکرا".
لە راگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، " بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە ھەرێم و عێراق، ستراتیژی یەکێتی
خستەڕوو و جەختی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری نیشتمانیی و کوردستانی ھاوبەشکردەوە، بۆ
زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
هاوسەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، پێویستیی پێشخستنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئیسپانیا لە
هەموو بوارەکاندا خستەڕوو.
لەلایەکی دیکەوە،
باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق بەگرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی ھەردوولای ڕوانی و بەردەوامی
پشتیوانییەکانیانی بۆ ھەرێم دووپاتکردەوە.