‎كۆسرەت رەسول و شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی کۆبوونەوە

کوردستان 23/09/2020

Alternate Text

‎نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣/٩/٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری و ژمارەیەك لە شێخانی تەریقەتی قادری.

‎بەپێی راگەیاندراوێکی نوسنینگەی كۆسرەت رەسول، لە میانی پێشوازیكردنەكەدا كۆسرەت رەسول سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كردو كورتەیەكی لەبارەی رۆڵی دیاری شێخانی تەریقەت بەگشتی خستەڕوو و دووپاتی لە گرنگی رۆڵیان كردەوەو هیوای خواست وەك هەمیشە رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەخزمەتكردنی ئایین و كۆمەڵگا.

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی كوردستان و عێراق خستەڕوو، جەختی لە گرنگی پێگەی كورد لەناوچەكەو زەڕوڕەتی یەكگرتوویی و یەكگوتاری كورد كردەوەو هیوای خواست هەموو هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان بێ.

‎لای خۆیانەوە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی و و شێخانی تەریقەتی قادری سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی كۆسرەت رەسوڵیان كرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا