لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق كێشه
ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی پێشوازی
له خوان خۆسێ ئسكۆبار ستێمان باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق كرد.
لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له كێشه
ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد".
ئاشکراشیکرد، "له میانه‌ی گفتوگۆدا جه‌ختمان كرده‌وه
كه لای ئێمه ئاسایش و ئارامیی، بایه‌خ و به‌های باڵای هه‌یه".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی
راشیگه‌یاند كه، "باسمان له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان كرد له هه‌رێمی
كوردستان و هانی باڵیۆز ئسكۆبار درا بۆ هێنانی ده‌ستی وه‌به‌رهێن بۆ هه‌رێم و
بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان".