تمه‌نی ئێرانی زیاتر هاڕه‌ی كرد

ئابوری 23/09/2020

Alternate Text

هاوکار عەبدولڕەحمان خاوەنی خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی  بە (BMC) راگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠، ‌‌ نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ تمه‌نی ئێرانی گه‌یشته‌ نزیكه‌ی ٢٨ هه‌زار تمه‌ن.

ئاشکراشیکرد، ئەم دابەزینەش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ تمه‌ن رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردبوو.

له‌سه‌رتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلار ١٦ هه‌زار تمه‌ن بوون، له‌ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار تمه‌ن و دواتر به‌هۆی خستنه‌ڕووی بڕێكی زۆر دۆلاره‌وه‌ بۆ ناو بازاڕ له‌ نزیكه‌ی ٢١ هه‌زار تمه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ جێگیری مایه‌وه‌.

به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام دراوی نیشتمانی ئێران به‌هاكه‌ی له‌ دابه‌زیندا بووه‌ بووه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا