پێشنیازی بڕینی بەشەخۆراكی ئەم كەسانە دەكرێت

عێراق 23/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بەشەخۆراكی مانگانە بووەتە كێشەیەكی گەورە و ئاڕاستەیەكیش هەیە بۆ بڕینی بەشەخۆراكی دەوڵەمەندەكان.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشەخۆراكی مانگانە بە هۆی قەیرانی داراییەوە بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ حكومەت.

روونیشیكردەوە كە ئاڕاستەیەك هەیە بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی ئەوانە ببڕدرێت كە باری داراییان باشە و زۆربەشیان هەر وەریناگرن، بۆئەوەی هەوڵ بدرێت ماددەكانی بەشەخۆراكەكە باش و زیاد بكرێت و بشگاتە دەستی ئەو خێزانانەی پێویستیان پێیەتی.

بەڵام وتەبێژی حكومەتی عێراق روونینەكردەوە كە ئەو بۆچوونە جێبەجێدەكرێت یان نا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا