عێراق لە لیستی دەوڵەتە زۆر مەترسیدارەکان هێنرایە دەرەوە

عێراق 24/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە لیستی دەوڵەتە زۆر مەترسیدارەکانی جیهان هاتووەتە دەرەوە.

محەمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، دوای هەواڵە زۆرەکانیان بۆ دەرهێنانی عێراق لە لیستی دەوڵەتە زۆر مەترسیدارەکانی جیهان و گێڕانەوەی گەورە کۆمپانیاکان بۆ وڵاتەکەی توانیویانە گفتوگۆ لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسی وڵاتانی ئەوروپی و ژمارەیەک لە دیبلۆماتکاران بکەن و بڕوایان پێ بهێنن هاوکاری عێراق بکەن لە دەرهێنانی لە لیستی دەوڵەتە زۆر مەترسیدارەکان.

روونیشیکردووەتەوە، لە کۆی ٢٣٠ کۆمپانیا ٢٩٠ کۆمپانیایان بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە عێراق و لەبواری وەبەرهێنان کار بکەن، کە پێشتر عێراقیان بە وڵاتێکی زۆر مەترسیدار وەسف کردبوو.

پێشتر عێراق، خرابووە لیستی دەوڵەتە زۆر مەترسیدارەکانی جیهان لە رووی سپیکردنەوە پارە و پارەدارکردنی تیرۆرستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا