گۆڤاری تایمی ئەمریکی لیستی ناوی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهانی بۆ ئەمساڵ راگەیاند و ئاشکرای دەکات هەشت کەسیان وەرزشەوانن.
بە گوێرەی ئەو لیستەی گۆڤاری تایمی ئەمریکی لە رێگەی راپرسییەکەوە بۆ ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان ئامادەیکردووە، هەریەکە لە نائۆمی ئۆساکا، یاریزانی تێنسی ژاپۆنی و ئاليسەن فيلكس، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان و مێگان راپينۆ ياریزانى ئەمريكيى تۆپى پێ و مايا مۆر ياريزانى ئەمريكيى تۆپى باسكە و لويس هاميلتۆن شۆفێرى بەريتانيى فۆرمولا وەن. لە لیستەکەدا هەن.
هاوکات هەریەکە لە پاتريك ماهمۆس ياريزانى ئەمريكيى تۆپى پێى ئەمريكى و گيانيس ئانتيتۆكۆنۆمپۆ ياريزانى يۆناني تۆپی باسكە و دواين وايد ياريزانى پێشووى ئەمريكيى تۆپى باسكە ناويان چووەتە ناو ليستەكە.