ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوینە دابەش دەکرێت

ئابوری 24/09/2020

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی زانیاریەکان، دابەشکردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بەبێ لێبڕین و بە رێژەی ١٠٠٪ دەبێت، لە ماوەی رابردووشدا حکومەتی عێراق بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ موچەی سێ مانگی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم نارد.

بڕیاریشە ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات بەپێی ئەو زانیاریانەش کە بڵاوکراوەتەوە سێشەممەی داهاتوو حکومەتی هەرێم لیستی نوێی مووچە رادەگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا