بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە جوتیاران لەبارەی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکان و بەردەوامی داغلبوونی بەرهەمی دەرەکی بە شێوەی قاچاخ گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ سازکرد و وەزیری کشتوکاڵیش وەڵامی دانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلول، لەبەردەم بینای وەزارەتی کشتوکاڵ لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە جوتیاران گردبوونەوە و ئاشکرایان کرد بەهۆی بەردەوامی داخڵبوونی بەرهەمی دەرەکی بە قاچاخ بەرهەمە ناوخۆییەکانیان ساغ نابنەوە.
ئەو جوتیارانە وەک ناڕەزایەتییەک بەشێک لەبەرهەمەکانیان فڕێدا، وەزیری کشتوکاڵیش رایگەیاند، ئەوەی بەرگری لە ئێوە دەکات منم.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە وەڵامی جوتیاراندا رایگەیاند، ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەیە ئەو بەرهەمانە دەست بەسەردا بگرین لە عەلوەکان کە بە قاچاخ دێنە ناوەوە.
باسی لەوەشکرد، گفتوگۆیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کردووە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.