داوای بەهاناوەچوونی پارکی هەواری شار دەکرێت

کوردستان 24/09/2020

Alternate Text

بەڕێوبەری پارکی هەواری شار رایدەگەیەنێت، بەهۆی دابین نەکردنی بودجەی پێویست بۆ پارکی هەواری شار مەترسی لەسەر دروستبووە.

رێبین جەمیل محەمەد، بەرێوبەری پارکی هەواری شار لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردووە رایگەیاندووە، بەهۆی دابیننەکردنی بودجەی پێویست مەترسی لەسەر پارکەکە دروست بووە.

روونیشیکردووەتەوە، پێویستە یان بڕیاربدرێت پارکەکە دابخەن بە رووی هاوڵاتیاندا تا چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە، یان بتوانن چارەسەری بەپەلەی بۆ بکەن.

ئاشکراشی کردووە، بەهۆی ئەو پوش و پاوانەی کە لە پارکەکەدایە مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە هەر کاتێکدا لە ئارادایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا