چەند نیشانەیەکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

تەندروستی 24/09/2020

Alternate Text

لەگەڵ ئەوەی شارەزایانی بواری پزیشکی گەیشتوون بەو قۆناغەی بەدوای چارەسەری ڤایرۆسی کۆڤید ١٩، دەگەڕێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام نیشانەی نوێی نەخۆشییەکەیان بۆ ئاشکرا دەبێت.

شارەزایانی بواری پزیشکی باس لەوەدەکەن، لەگەڵ بوونی نیشانە دیارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک( نەمانی هەستی تام و بۆنکردن و بەرزبوونەوەی تا، سکچون و رشانەوە، کێشە لە هەناسەدان) ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند نیشانەیەکی دیکەشی هەیە لەوانە:

-خوران و سوربوونەوەی پێست بەتایبەت لەو کەسانەی تەمەنیان کەمە، لە خوران و و سوربوونەوەی دەست و قاچ دەست پێدەکات و ١٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.
-شڵەژان، بە تایبەت لە کەسانی بە تەمەندا و ئەوانەی رێژەی هەوکردنەکانیان بەرزە روودەدات.
-کێشە لە چاودا، وەک سوربوونەوە و ئاوسان و زیادبوونی دەردراوەکانی چاو و هەستیاری بەرامبەر بە رووناکی.

بە گوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان نیشانەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە دوو بۆ ١٤ رۆژ دەردەکەون و لە هەندێک کەس زۆر بە سوکی دەردەکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا