لێبڕینی مووچه‌ی فەرمانبەران كه‌مكرایه‌وه‌

کوردستان 24/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، "مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-9-2020  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، " بە لێبڕینی 18٪ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت".

بەپێی زانیاریەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ـی 2020 ئامادەبکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە مووچەی ئەم مانگەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو، بە لێبڕینی 50٪ دابەش دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا