لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەلار-ناحیەی رزگاری، ژنێک کە شۆفێری یەكێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوو گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٤ی ئەیلول،لەسەر (رێگەی كهلار - ناحیهی ڕزگاری) رووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل لهجۆرهكانی (هۆندای ئازێرا - فۆرد استیشن) روویدا.
روونیشیکردووەتەوە، لەئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری ئازێراکەو دووکەسی دیکە برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار شۆفێری ئازیراکە کە لە رەگەزیی مێیە بەناوی ( شیلان محمد غەفور) لەدایکبووی 1994 دانیشتووی قەزای کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.