زیاتر لە چوار هەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

عێراق 24/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٤٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسەکە سێ هەزار و ٧٧٣ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٤٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە".

بەپێی دواین ئامارەکان، تا ئێستا لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٢٦٨ هەزار و ٧٦١ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٧٩٩ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا