هۆشداریی دەدرێت لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی
توركی و دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی ئابوریش رایگەیاندووە،
دابەزینی لیرە رەوشی ئابوری توركیا خراپ تێك دەدات.
له ڕاگهیهنراوێكدا دامەزراوەی ئابووری مودیس
بۆ پلەبەندی ئابووری خستویهتیهڕوو، ئەگەری زۆرە بەهای لیرەی توركی بە ڕێژەیەكی زۆر
زیاتر لهچاو ئێستای داببەزێت و ئەوەش دەبێتە هۆی تێكچوونی ڕەوشی ئابووری توركیا بە
شێوەیەكی زۆر خراپ.
ههروهها دامەزراوەی ئابووری مودیس راشیگەیاندووە،
ئاستی ئابووری توركیا دابەزیوە بۆ هەمان ئەو ئاستەی لە ساڵی ١٩٩٥ تێیدا بووە و ڕەوشی
ئابوری توركیاش هێندە خراپە كە پێشتر لە قەیرانی ئابووری ساڵی ٢٠٠١ یشدا بەو شێوەیە
خراپ نەبووە.