وەزارەتی
سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەتوندی ئەو
دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت
رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن".
وەزارەتی
سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
"حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی
حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە، ئه‌م
جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن".
روونیشیکردووەتەوە،
ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی
دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو، راستتر ئه‌وه‌یه، كه
ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان، رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به واتای ئه‌وه‌ی
كه رێگه بدات، به‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئەوه‌ش
له پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌پرسیارێتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی
عێراق دا.
وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كان ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه
له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و
به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته
به نه‌وت و غاز".
لە کۆتایشدا
دەڵێت، "رونكردنه‌وه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه،
كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنی راستگۆیی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌دات، و هه‌روه‌ها
زامنكردن و رێزگرتن له ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستور".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه
كه پێشتر عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٥٠
بۆ ٤٧٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەو بڕە دیار نییە کە بە رێگەی
قاچاخ دەفرۆشرێت، چونکە لە هەندێ کێڵگەی نەوت دزەپێکردنی نەوت هەیە، کە بە تانکەر
بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و بڕەکەی نازانین چەندە.