شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسیی عێراق پێشبینی
دەکات، له‌ئەمڕۆوه كۆتایی به وه‌رزی گه‌رما بێت و كه‌شی سارد و بارانبارینیش له
سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه ده‌ستپێبكات.
واسق سه‌لامی،
شاره‌زای بواری كه‌شناسیی عێراق له فه‌یسبوكی خۆی رایگه‌یاندووه كه "ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه وه‌رز و شه‌پۆلی گه‌رما كۆتایی هات و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كه‌شی فێنك
ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تای شه‌پۆلی سه‌رماش ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی
دووه‌می داهاتوو".
كه‌شناسه عێراقییەکە پێشبینیشی کردووە، كه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی ١٠ شێی خولگه‌یی
زیاد ده‌كات و به‌رزه په‌ستانێكی ساردیش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌دات، به‌وه‌ش هه‌لی
بارانبارین و هه‌وره بروسكه زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان.
پێشتریش ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری
کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (BMC) راگەیاندبوو، "لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز بەرزی پلەکانی گەرما
کۆتای دێت و سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستپێکی بارانبارین".
سەبارەت بە سەرەتای
وەرزی پایز و ئەگەری روودانی بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەرزی پلەکانی
گەرما کۆتای دێت و دەستپێکی سەرەتای وەرزی پایز دەبێت و ئەوەش جار بە جارێک لە
ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە".